گالەری

14-06-2025
19 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

لە وەڵامی هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی، ئێران بە چەند گەڕێکی جیاواز بە درۆن و مووشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل.
 
بەپێی وێنە و ڤیدیۆکان زیانێکی زۆر بە باڵەخانە و شوێنەکانی تەلئەڤیڤ، ئۆرشەلیم و بەشێک لە شارەکانی دیکەی ئیسرائیل کەوتووە. 
 
دوایین ئامارەکانی دەستەی راگەیاندنی ئیسرائیل دەریدەخات کە 50 کەس برینداربوون. هاوکات کەناڵ 12ـی ئیسرائیل دەڵێت، ژنێک گیانی لەدەستداوە.