رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، لە یەکەمین کاژێرەکانی دەستپێکی ساڵی نوێی هەتاویدا، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە (بەڵێنی راستگۆی 4) بۆ سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام داوە.
هێرش کردنە سەر تەلئەڤیڤ
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، لە شەپۆلی 71ـەمی هێرشەکانیاندا شارەکانی تەلئەڤیڤ و ریشۆن لێتسیۆنیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
تاران دەڵێت لەم هێرشە "بروسکەئاسایەدا" مووشەکی (عیماد) و مووشەکی فرە کڵاوەیی (قەدر) و چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراویان بەکارهێناوە.
هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا
هەر لەو راگەیێندراوەدا هاتووە، هێزی ئاسمانیی سوپا، چەندین بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردوەتە ئامانج، لەوانەش بنکەکانی عەلی سالم لە کوێت، خەرج لە سعوودیە و بنکەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا.
سوپای پاسداران باس لەوە دەکات کە ئەمە چەندەمین جارە ئەم بنکانە دەکرێنە ئامانج.
بەکارهێنانی تاکتیکی نوێ
فەرماندە مەیدانی و هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران دەڵێن، دوای چاودێریکردنی وردی خاڵە لاوازەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سێ هەفتەی یەکەمی جەنگدا، ئێستا تاکتیکی نوێی هێرشبەری و سیستمی مۆدێرنیان بردوەتە نێو مەیدانەکەوە.
سوپای پاسداران هۆشداری دەدات کە "مەیدانی جەنگ بۆ دووژمن قورستر دەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ