سعودیە سەردانیکردنی نەتەنیاهو بۆ وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە

23-11-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تویتێکدا رایگەیاند، هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەدا نەبووە.
 
ئەو رەتکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23 رادیۆکانی کان و سەربازیی ئیسرائیل رایانگەیاند، بنیامین نەتانیاهو، "سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەنهێنی سەردانی سعودیەی کردووە." 
 
بە گوێرەی هەواڵی ئەو دەزگا هەواڵییانە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 
هەفتەی رابردوو فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەبارەی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان گوتی، "سعودیە پشتگیریی دروستکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات، بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگترە رێککەوتنی هەمیشەیی و ئاشتبوونەوەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلە." 
 
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژی 13ی ئەم مانگەوە بە گەشتێکی 10 رۆژە لە واشنتنەوە بەرەو ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتووە و یەکەمین لادانی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بوو، دواتر بەرەو تورکیا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی رۆیشت. رۆژی یەکشەممە گەیشتە سعودیە و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووەوە. ریاز دوایین وێستگەی گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە و لەوێوە دەگەڕێتەوە واشنتن دی سی.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، جۆ بایدن براوەی هەڵبژاردنەکەیە و ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا لەدەست دیموکراتەکاندا دەبێت، بۆیە سەردانەکەی پۆمپەیۆ وەک دوایین سەردان و سەردانی ماڵئاواییکردن لێکدەدرێتەوە، نەک سەردانێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سوپای ئیسرائیل

سوپای ئیسرائیل: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانمان لە ئاسمانی تاران خستە خوارەوە

سوپای ئیسرائیل دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانییان لە ئاسمانی تاران تێکشکاندووە. ئەمەش لە پێنجەمین رۆژی ئەو جەنگە دێت کە بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی هەڵگیرساوە