رووداو دیجیتاڵ
ئیسرائیل بە سێ قۆناخ 117 فەلەستینی لە زیندانەکانییەوە ئازادکرد، کە بە باوەشی گەرم و ئاهەنگگێڕانەوە لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئیسرائیل شەوی رابردوو 39 زیندانیکراوی فەلەستینی ئازادکرد، بەمەش لەسەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لەگەڵ حەماس، تائێستا 117 فەلەستینیی زیندانیکراوی ئازادکردووە. بەپێی میدیای ئیسرائیل "ئیسرائیل لیستی قۆناخی چوارەمی ئەو دیلانەیان لەلایەن حەماسەوە پێدراوە کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 27-11-2023) ئازادیان بکەن.''
رۆژی 24-11-2023، رێککەوتنی چوار رۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی قەتەر و میسر دەستیپێکرد و ئەمڕۆ (دووشەممە، 27-11-2023) دواڕۆژی ئەو ئاگربەستەیە.
وێنەکان: AFP