میسر.. پزیشکی داد راپۆرتێک لەسەر کوژرانی داواکاری گشتیی بڵاودەکاتەوە

30-06-2015
غازی حارس
نیشانەکردن میسر
A+ A-

رووداو- قاهیرە

دەزگای پزیشکی دادی میسر، لیژنەیەکی سێ کەسی پێکهێنا لە دکتۆر مەحموود ئەحمەد عەلی، گەورە پزیشکی داد، هیشام عەبدولحەمید فەرەج بەڕێوەبەری توێکاری و محەممەد سەڵاح عەبدولخالق پزیشکی داد، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی پزیشکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی داواکاری گشتیی میسر.


لە راپۆرتەکەی پزیشکی دادی میسردا، کە دەدرێتە داواکاری گشتی هاتووە " شکان لەبەشی لای سەرەوەی قاچی راستیدا هەیە و پەراسووی شکاوە، لەگەڵ هەڵتەکانی سنگ و هەناو، کەبووەتە هۆی خوێن بەربوون و گیانلەدەستدان لەئەنجامی دروستبوونی شەپۆلێکی بەهێز بەهۆی تەقینەوەکە". 

هیشام بەرەکات، داواکاری گشتی میسر رۆژی دووشەممە 29-6-2015 دوێنێ لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی، خۆی و دوو لە پاسەوانەکانی برینداربوون، دواتریش هەواڵی گیانلەدستدانی بەهۆی سەختی برینەکانی بڵاوکرایەوە.
 

داواکاری گشتی میسر



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە