کاتی هەڵبژاردنەکانی ئێران 6 کاژێر درێژکرایەوە

01-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەگەرچی بڕیاربوو کاژێر 18:00 بە کاتی تاران (17:30 بە کاتی هەولێر) سندوقەکانی دەنگدان بۆ پەرلەمانی ئێران دابخرێن، بەڵام سێ جار و بەشێوەی دوو کاژێری کاتەکە درێژکرایەوە.
 
سەرەتا لە 18:00وە کرا بە 20:00، دواتر کرا بە 22:00 و لە سێیەم جاریشدا تاوەکو کاژێر 00:00 (23:30 بە کاتی هەولێر) درێژکرایەوە.
 
دەستەی هەڵبژاردن لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڕیار لە درێژکردنەوەی کاتەکە دەدات و هۆکارەکەی بۆ بەشداریکردنی زۆری خەڵک لە دەنگدان دەگەڕێنێتەوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەڵبژاردنی خولی 12ـەیەمی پەرلەمانی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران لە 31 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە 60 هەزار بنکەی دەنگدان دەستی پێکرد.
 
پەرلەمانی ئێران لە 290 کورسی پێکدێت و بۆ پڕکردنەوەی ئەو ژمارە کورسییە 15 هەزار و 200 کەس خۆیان بەربژێر کردووە. ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێرانیش 88 ئەندامی هەیە. 
 
بەپێی ئاماری دەستەی هەڵبژاردنی ئێران، 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە کە لەو ژمارەیە 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 کەسیان پیاون و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 کەس ژنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران.

پزیشکیان: نابێ بە ئاسانی خەڵک بە خیانەت و سیخوڕی تۆمەتبار بکرێت

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەم دواییانە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەتەوە و دیدارەکەی نێوانیان نزیکەی دوو کاژێر و نیو خایاندووە. دەشڵێت، "لەم بارودۆخە هەستیارەدا پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی لە هەموو شتێک گرنگترە و نابێت بە ئاسانی تۆمەتی خیانەت و سیخوڕی بدەینە پاڵ خەڵک."