وەزیرێکی پێشووتری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل 20 هەزار سیخوڕی لە غەززە هەبوو

01-07-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرێکی پێشووتری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل لە جەنگە 12 رۆژەکەی "سوودی لە زۆر هێزی جیاواز" وەرگرت، لەوانەش سیخوڕ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل 20 هەزار سیخوڕی لە غەززە هەبوو. 
 
مەنووچەهر موتەکی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی گوتی، ئیسرائیل لە جەنگە 12 رۆژەکەیدا سوودی لە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیخوڕ وەرگرت. 
 
موتەکی گوتی، لە رۆژانی دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا دەست بە دانانی خاڵی پشکنین لەنێو شارەکان و دەرەوەی شارەکانی ئێران کرا و ئەوەش سوودی زۆری هەبوو، چونکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی ئیسرائیل دەستگیرکراون. 
 
ئەو دیپلۆماتە پێشووەی ئێران بە پێویستی زانی هێشتنەوەی بازگەکان بەردەوام بێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو "سوود"ـەی هەیانبووە. 
 
موتەکی باسی لەوە کرد، سرووشتیی کاری ئیسرائیل بەو جۆرەیە زۆر سوود لە سیخوڕ وەردەگرێ، بە جۆرێک لە كەرتی غەززەی ژێر دەسەڵاتی حەماسدا "20 هەزار سیخوڕ"ی هەبوو. 
 
ئەو دیپلۆماتە پێشووەی ئێران پێی وابوو سوپای وڵاتەکەی لە جەنگەکەدا براوە بووە و گوتی، دوای دەستپێکردنی جەنگەکە هەر زوو سوپای پاسداران بە بەکارهێنانی مووشەک وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە. 
 
موتەکی گوتی، سەرەتا هێرشە مووشەکییەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر ئیسرائیل زۆر کاریگەر نەبوون، بەڵام دواتر گەیشتە ئەوەی کە شارەکانی "تەل ئەڤیڤ و حەیفا وێرانکران" و دەیان هەزار کەس هەڵاتن و ئەمریکاش تێگەیشت کە ئیسرائیل براوەی جەنگەکە نییە. 
 
مەنووچەهر موتەکی لە 24ی ئابی 2005 تاوەکو 13ی کانوونی یەکەمی 2010 وەزیری دەرەوەی ئێران بوو. ئەو کاتە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆمار بوو. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامێکی ئێران

تەنگژەی ئابووری لە ئێران؛ هەڵاوسان و بێکاری بەرۆکی هەموو کەرتەکانی گرتووە

ئابووریی ئێران بە یەکێک لە سەختترین و ئاڵۆزترین قۆناخەکانی خۆیدا تێپەڕ دەبێت. تێکەڵبوونی سزاکانی ئەمریکا، گەندەڵی، دابەزینی بەهای تمەن و لێکەوتەکانی گرژییە ناوچەییەکان، وایکردووە کە ئابووریی ئەو وڵاتە لەبری گەشەکردن، تەنیا بۆ "مانەوە" بجەنگێت.