ئێران دوو بەندکراوی کورد و ئازەری لەسێدارە دا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، دوو بەندکراوی کورد و ئازەری بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە داوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 2ی ئایاری 2026، ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێران (میزان)، لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بە ناوەکانی ناسر بەکرزادە و یەعقوب کەریم پوور بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی میزان، ئەو بەندکراوانە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دراون.
 
ئاژانسی هەواڵیی میزان، سەر بە دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت: "پاش تێپەراندنی قۆناخە یاساییەکان لەلایەن دیوانی باڵای وڵات، سزای لە سێدارەدان بۆ  ناسر بەکرزادە و یەعقوب کەریم پوور دەرچووە."
 
دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای ئەو دوو کەسە ئەم بەیانییە جێبەجێکراوە، بەڵام ئاماژە بە شوێنەکە نەکراوە.
 
 ناسر بەکرزادە، تەمەن 26 ساڵ کورد و خەڵکی ورمێیە، لەلایەن لقی 39ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەرپرسان، کەسانی مەزهەبی و شوێنە هەستیارەکان وەک نەتەنز و ناردنی بۆ دەرەوی ئێران سزای لە سیدارەدانی بۆ دەرچووە.
 
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رۆژی شەممە 25ی نیسانی 2026، ناسر بەکرزادە بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بانگ کراوەو سزای کۆتاییی لەسێدارەدان، کە لەلایەن لقی 39ی دیوانی باڵای وڵاتەوە دەرچووە، بە فەرمی پێی راگەیێندراوە.
 
یەعقوب کەریم پوور، هاووڵاتیی ئازەری، پەیڕەی ئایینی یارسان، کە لە کاتی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و مانگی رابردوو لە لقی 9ی دیوانی باڵا سزاکەی پشتڕاست کرابووەوە.
 
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، لانیکەم 21 کەس لە ئێران بە "تاوان"ی پەیوەندیدار بە ''بەرەنگاربوونەوەی چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل و ئەمریکا'' لەسێدارە دراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

بەرپرسێکی نووسینگەکەی: تەندروستیی موجتەبا خامنەیی جێگیرە و سەرپەرشتیی دانوستاندنەکان دەکات

بەرپرسێکی باڵا لە نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیێنێت، موجتەبا خامنەیی لە "تەندروستییەکی تەواودایە" و بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات، بەتایبەت سەرپەرشتیکردنی دۆسیە سەربازییەکان و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا.