قایمقامی کۆهگیلویە: هیچ هێزێکی زەوینی ئەمریکا دانەبەزیون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیرەج کازمیجو، قایمقامی شاری کۆهگیلویە رایگەیاند: "هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە دابەزینی هێزە زەوینییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کوهێ سیا (کێوە رەش) و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی بەسیج و خەڵک ناڕاست و بێ بنەمایە".
 
قایمقامی کۆهگیلویە هۆکاری نائارامی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەو ناوچە سەخت و چیاییەی کۆهگیلویەی بۆ کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک گەڕاندەوە و دەڵێت: "بەهۆیەوە 5 کەس کوژراون و 7 کەسیش بریندار بوون".
 
قسەکانی ئێوارەی قایمقامی کۆهگیلویە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاندبوو: "هێرش کراوەتە سەر ناوچەی کوهێ سیا (کێوە رەش). 3 کوژراو و 2 بریندار پشتڕاست کراونەتەوە و دەکرێ ژمارەکە زیاتر بێت. قەرەباڵخییەکی زۆری ئاپۆرای خەڵک بۆ گواستنەوەی برینداران هەیە".
 
دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە بەرزاییەکانی پارێزگای لۆڕنشینی کۆهگیلویە و بوێر ئەحمەد و شەڕ و نائارامی دوو رۆژە لەم ناوچەیە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛  دوای 7 کاژێر مانەوە لە ئاسمانی ئێران، فڕۆکەوانێکیان لە قووڵایی شەخاکانی ئێران رزگار کردووە.
 
بەرپرسانی سەربازی ئێران بەبێ ئەوەیکە چارەنووسی فڕۆکەوانەکە ئاشکرا بکەن، رەتیدەکەنەوە ئەمریکا فڕۆکەوانەکەی رزگار کردبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە