عومان و ئێران لەبارەی تەنگەی هورمز کۆبوونەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەتەوە و پرسی هاتووچۆی کەشتییەکانیان لە تەنگەی هورمز تاوتوێ کردووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عومان ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە تەنگەی هورمز گفتوگۆیان کردووە. کۆبوونەوەکە رۆژی شەممە لەسەر ئاستی یاریدەدەرانی وەزیرانی دەرەوە و بە بەشداریی کۆمەڵێک شارەزا لە هەردوولا بەڕێوەچووە.
 
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عومان، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پێشنیاز بووە بۆ "زامنکردنی بەردەوامیی هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، بێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە بکرێت، هاتووە: "لەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا، بژارە گونجاوەکان بۆ گەرەنتیکردنی هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز تاوتوێ کراون."
 
هەرچەندە شارەزایانی ئێران و عومان چەند پێشنیازێکیان خستووەتەڕوو و بڕیار دراوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عومان هیچ کاتێکی دیاریکراو یان وردەکاریی زیاتری لەبارەی ئەنجامە کۆتاییەکانی ئەو گفتوگۆیانە بڵاونەکردووەتەوە.
 
تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە و بەشێکی زۆری نەوتی وڵاتانی کەنداو لەوێوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕینی دوو فرۆکەی ئەمریکی بۆ لێدان لە ئێران

هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی خوزستان

کەمێک پێش ئێستا، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان بیستران. میدیاکانی ئێران دەڵێن، فڕۆکە زۆر بە نزمی لەسەر ئاسمانی شارەکە دەسووڕێنەوە.