رووداو دیجیتاڵ
لە شارەکانی بوشێهر، ئەهواز و دوورگەی مینو لە پارێزگای خوزستان دەنگی دەیان تەقینەوەی بەهێز بیستراون.
بەگوتەی بەشی پەیوەندییەکانی پارێزگای خوزستان، لە رۆژئاوای ئەهواز دەنگی چوار تەقینەوە بیستراون. جارێکی دیکە هێرش کراوەتەوە سەر فڕۆکەخانەی ئەهواز و لە ناوچەی ئەلغەدیری ئەهوازیش دەنگی چوار تەقینەوە هاتوون.
جگە لە شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان، لە دوورگەی مینو کە لەناو کەنداو هەڵکەوتووە و شاری پیشەسازی بوشێهریش دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیستراون.
لە زۆربەی ناوچەکانی شاری تاران و لە شاری ئەراکی ناوەندی پارێزگای مەرکەزیش فڕۆکە دەسووڕێنەوە و دەنگی تەقینەوە بیستراون.
بەپێی میدیای ئێران لە باکوور و رۆژهەڵاتی تاران دەنگی تەقینەوە دەبیسترێن و سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ بەرپەچدانەوەی فڕۆکە و درۆنەکان چالاک کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ