ئیبراهیم زولفەقاری رەتیدەکاتەوە ئەمریکا فڕۆکەوانەکەی رزگار کردبێت

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رەتی دەکاتەوە ئەمریکا لە رزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانەی کە لە ئێران بێسەروشوێن ببوو، سەرکەوتوو بووبێت. ئاماژە بەوەش دەکات، سێ فڕۆکەی دیکەی ئەمریکایان تێکشکاندووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 05-04-2026 ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران رایگەیاند، ''هەوڵەکانی دووژمن بە یارمەتیی خودای گەورە لەلایەن سوپای پاسداران، سوپای ئێران (ئەرتەش)، بەسیج و هێزەکانی پۆلیس، بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییە تێکشکاوەکەیان، شکستی هێنا.''
 
ئیبراهیم زولفەقاری ئەوەشی خستەڕوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی ئیسفەهان دوو فڕۆکەی ئەمریکیی لە جۆری ''بلاک هاوک'' و فڕۆکەیەکی دیکەی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری c130ـی ئەمریکا تێکشکێنراون ''ئێستا لە ئاگری تووڕەیی جەنگاوەرە قارەمانەکانی ئیسلامدا دەسووتێن.''
 
قسەکانی گوتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیای ئێران لەکاتێکدا کە بەیانیی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیاڵ رزگارکردنی دووەم فڕۆکەوانی ئەمریکای لە نێو ئێران راگەیاند و ئۆپەراسیۆنەکەی بە "یەکێک لە بوێرترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن لە مێژووی ئەمریکا"دا ناو برد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەمیدڕەزا بابایی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: رۆژئاواش کڕیاری قسەکانی ترەمپ نییە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران شکستی هێناوە و گەیشتووەتە بنبەست. ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژئاوا و هاوپەیمانانی ئەمریکاش گوێ بە قسەکانی ترەمپ نادەن