ئێران
عەبدولنەبی موسەویفەرد، نوێنەری وەلی فەقیهـ لە پارێزگای خوزستان بە چەکی دژە درۆنەوە لە دەشتاییەکانی ئەهواز دەرکەوت
رووداو دیجیتاڵ
بەگوتەی وەلییوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگای خوزستان، ئەمڕۆ یەکشەممە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەهواز.
جێگری پارێزگای خوزستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون رانەگەیێندراوە.
ئەهواز بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەسی، ناوەندی پارێزگای خوزستان و یەکێک لە شارە گرنگەکانی وزە و پیشەسازیی ئێرانە.
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێرانەوە، زۆرترین هێرش کراوەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئەهواز و سووڕانەوەی درۆن و هێلیکۆپتەر بەشێوەیەکە، ئەمڕۆ عەبدولنەبی موسەویفەرد، نوێنەری وەلی فەقیهـ لە پارێزگای خوزستان بە چەکی دژە درۆنەوە لە دەشتاییەکانی ئەهواز دەرکەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ