رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران دەڵێت، لە سەرەتایی جەنگەوە 245 قوتابی و 58 مامۆستا و کارمەندی وەزارەتەکە کوژراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی نیسانی 2026، حوسێن سادقی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند: "لە دەستپێکی جەنگەوە 245 قوتابی کوژراون و لەو ژمارەیە 141 کوڕ و 104 کەسیان کچ بوون."
حوسێن سادقی گوتی: "لەو ماوەیەدا 58 مامۆستا و کارمەندی وەزارەتەکە بە هۆی جەنگەوە کوژراون و لەو ژمارەیە 17 کەسیان پیاو و41یان ژن بوون."
بە گوتەی حوسێن سادقی، لە 37 رۆژی جەنگدا 764 قوتابخانە و 51 دامەزراوەی پەروەردە،15 ناوەندنی فەرهەنگی و 13 شوێنی وەرزشی بۆردوومان کرون و زیانیان پێگەشتووە.
ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران پێی ناوەتە شەشەم هەفتەیەوە و بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ