بەرپرسێکی باڵای قوم: لە هێرشێکی 'ئەمریکی - ئیسرائیلی'دا پێنج کەس کوژران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسێکی باڵای پارێزگای قوم لە هێرشێکدا بۆ سەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شارەکە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە؛ دەشڵێت: "ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 6-4-2026 مورتەزا حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری سیاسی و ئەمنیی پارێزگای قوم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ "دوژمنانی زایۆنی و ئەمریکی" هێرشیان کردووەتە سەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە نێو شاری قوم و لە ئەنجامدا پێنج کەس "شەهید" بوون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاکە ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی سەرقاڵی لادانی پاشماوەی خانووە رووخاوەکەن و بەهۆی ئەوەی هێشتا پرۆسەی گەڕان بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزتر ببێتەوە.
 
بەگوێرەی میدیا لۆکاڵییەکانی ئێران، کاژێر 12:45 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 6-4-2026 بە کاتی تاران و (12:15 بە کاتی هەولێر) دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قوم بیسترا و بۆ ماوەیەک کارەبای هەندێک گەڕەک بڕا. 
 
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، هێرشەکە خانووێکی لە گەڕەکی "شەهرەکی وەلایەت" کردووەتە ئامانج و گومان دەکرێت "کردەوەیەکی کوشتن" بووبێت، چونکە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
 
لە کاژێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێرانیان هەژاند و دەنگی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان بیستراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵی بۆردوومانێکی سەر شاری تاران

دەنگی تەقینەوە لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بیسترا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز تاران، قوم، شیراز و چەند شارێکی دیکەی ئێرانیان هەژاند، هاوکات دەنگی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی ئێران بیستراوە