گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
17 Photos
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish

رووداو دیجیتاڵ 

لە گۆڕانکارییەکی خێرای سەربازیدا لە ناوچەکەدا، فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی ستراتیژی جۆری B-1 Lancer ی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، کە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین و بەهێزترین فڕۆکەکانی جیهان دادەنرێت، ئەمڕۆ لە بنکەی ئاسمانیی شاهانەی فێرفۆرد لە باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا نیشتەوە.
 
ئە چوونە لە کاتێکدایە گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و واشنتن هەوڵەکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی چڕتر کردووەتەوە.
 
نیشتنەوەی ئەو فڕۆکە بۆمبهاوێژە کە توانای هەڵگرتنی بڕێکی زۆری چەکی هەیە و دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر گەشت بکات و بگەڕێتەوە شوێنەکەی، وەکو پەیامێکی روون سەیر دەکرێت بۆ ئێران و سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە. بەشێک لە چاودێرانی سەربازی پێیانوایە ئەوە ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ هەر کاردانەوەیەکی سەربازی.
 
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە شێوەیەکی فەرمی رەزامەندیی بە ئەمریکا داوە بۆ بەکارهێنانی دوو بنکەی سەربازیی ستراتیژیی وڵاتەکەی. 
 
بەریتانیا رێگەی بە واشنتن داوە کە هەریەک لە بنکەی ئاسمانیی شاهانەی فێرفۆرد لە ئینگلتەرا و بنکەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی، بۆ بۆردوومانکردنی بنکە مووشەکییەکانی ئێران بەکاربهێنێت.