عەباس عێراقچی هۆشداری دەداتە ئەمریکا: ئێوە دەستتان بە هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان کردووە

07-03-2026
هانا سەعیدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی تووند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رایدەگەیێنێت، هێرشکردنە سەر ژێرخانە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکردووە و ئەوەش "هەنگاوێکی مەترسیدارە".
 
عەباس عێراقچی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە: "هێرشکردن بۆ سەر ژێرخانە خزمەتگوزارییەکان، ئەمریکا دەستیپێکردووە نەک ئێران."
 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر تۆڕی ئاوی شیرینی دوورگەی قیشم، دابینکردنی ئاوی بۆ 30 گوندی ئەو ناوچەیە تووشی کێشە کردووە. عێراقچی دەڵێت: "ئەم هێرشانە بۆ سەر ژێرخانە خزمەتگوزارییەکان، هەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و ئەنجامی خراپی دەبێت؛ ئەمریکا ئەم رێگەیەی گرتووەتە بەر نەک ئێمە."
 
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشەکانی هاوپەیمانیی ئیسرائیل و ئەمریکا، زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەوتووە.
 
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەو هێرشانەدا، 80٪ی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران تێکشکێنراون و زیاتر لە 60٪ی توانای ئەو وڵاتە بۆ هاویشتنی مووشەک لەکار خراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک حاجی لەکاتی تەوافکردندا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران: 27 هەزار حاجی گەیشتوونەتە سعودیە

رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 27 هەزار حاجیی ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە سعودیە، ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئێران بەراورد بە پار بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و زیاتر لە 55 هەزار کەس لە پشکە فەرمییەکەیان کەمترە.