گالەری

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
26 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir

رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: AFP

دوای زنجیرەیەک هێرشی هاوبەشی ئاسمانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، دووکەڵێکی رەش و چڕ ئاسمانی تارانی پایتەختی ئێرانی داپۆشی. بەشێک لە خەڵک وا باسی شەوەکەیان دەکرد، ئاگر هێندە بەرزبووە کە وا هەستیان کردووە رۆژە. 
 
سەرچاوەی سەرەکیی ئەو دووکەڵە چڕ و ئاگرە، کۆگای نەوتی شەهران بوو، کە یەکێکە لە کۆگا سەرەکییەکانی هەڵگرتنی نەوت و دەکەوێتە ناوچەیەکی پیشەسازیی گرنگەوە لە تاران.
 
هێرشەکە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە کۆگاکەدا، کە بەهۆی تەقینەوە بەهێزەکان و دزەکردنی بڕێکی زۆر نەوتەوە، بە خێرایی بڵاوبووەوە. بڵێسەی ئاگرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو ناوچەکەی گرتووەتەوە و جگە لە زیانگەیاندنێکی زۆر بە کۆگای نەوتی شەهران، زیانی ماددیی بەرچاوی بە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێل و ژێرخانەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە گەیاندووە.
 
بەهۆی قەبارەی ئاگرەکە و گرنگیی شوێنەکەوە، چاوەڕوان دەکرێت زیانە ماددییەکان زۆر بەرچاو بن و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کەرتی نەوتی ئێران هەبێت.