سێنتکۆم: دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانییمان لە نزیک تەنگەی هورمز پەکخست

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکان. وێنە: سێنتکۆم
یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکان. وێنە: سێنتکۆم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە دەریای عوممان پەکخستووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا رێگرییان لە زیاتر لە 70 کەشتی کردووە کە بڕی 13 ملیار دۆلار نەوتی ئێرانییان هەڵگرتووە.
 
رۆژی هەینی، 8ـی ئایاری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، فڕۆکە جەنگییەکانیان لە جۆری (F/A-18 Super Hornet) کە لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS George H.W. Bush) جێگیرن، هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو کەشتیی نەوتهەڵگری (M/T Sea Star III) و (M/T Sevda)
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، فڕۆکەکان بە چەکی پێشکەوتوو کەشتییەکانیان پەکخستوون، ئەوەش دوای ئەوەی چوونەتە نێو دەریای عوممان و هەوڵیان دا بچنە بەندەرێکی ئێران، کە ئەوەش بە واتای پێشێلکردنی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا دێت.
 
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، لە چەند کاژێری رابردوودا پێکدادانی پچڕپچڕ لەنێوان هێزە سەربازییەکانی ئێران و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز هەبووە.
 
سێنتکۆم ئامارێکی لەبارەی کاریگەریی گەمارۆکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا رێگرییان لە زیاتر لە 70 کەشتی گوێزەرەوەی نەوت کردووە بچنە بەندەرەکانی ئێران یان لێیان بچنە دەرەوە.
 
ئەو کەشتییانەی ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون، توانای گواستنەوەی زیاتر لە 166 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە، کە نرخەکەی بە زیاتر لە 13 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێ. سێنتکۆم دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 کەشتیی بازرگانییان ناچار بە گۆڕینی ئاراستەکانیان کردووە بۆ ئەوەی پابەندی گەمارۆکە بن.
 
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە کە رۆژی 6ـی ئایار، فڕۆکە جەنگییەکانیان لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln) تانکەرێکی دیکەی ئێرانییان بەناوی (M/T Hasna) پەکخستووە، ئەوەش لە رێگەی بەکارهێنانی تۆپی 20 ملم و پەکخستنی ئامێری ئاراستەکردنی (سوکان)ی کەشتییەکە.
 
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لەمبارەیەوە گوتی: "هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پابەندن بە جێبەجێکردنی تەواوی گەمارۆی سەر ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو ئێران یان لێی دەردەچن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران

ئێژەیی: بەبێ گوێدانە لۆمەی لۆمەکاران سزای خیانەتکاران دەدەین

سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران رایگەیاند، ستراتیژی دەزگاکەیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ "خیانەتکاران و سیخوڕان" روونە و بە تووندی سزای ئەو کەسانە دەدەن کە "خیانەت لە نیشتمان" دەکەن و لەو پێناوەشدا باکیان بە هیچ لۆمەیەک نییە.