لە هێرشێکی چەکداریدا لە بەلووچستان پێنج پۆلیس کوژران

09-04-2024
فریا یونسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سۆرانی پارێزگای بەلووچستان، هێرشکراوەتە سەر سێ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە و پێنج پۆلیس کوژراون و سیانی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
 
گرووپی چەکداری جەیشولعەدل لە راگەیێندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی ئێران.
 
پێنجشەممەی هەفتەی رابردووش، لە هێرشێکی چەکداریی هێزەکانی جەیشولعەدل بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئێران، 16 کەس لە هێزە سەربازییەکان و ئەندامانی پۆلیسی ئەو وڵاتە کوژران.
 
گرووپی جەیشولعەدل لە راگەیێندراوەکانیدا، هۆکاری ئەو هێرشانە دەگەڕێنێتەوە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژراوانی ناڕەزاییەکانی ساڵی 2022ی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە تەنیا لە یەک رۆژی هەینیدا زیاتر لە 100 خۆپێشاندەر لە بەلووچستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا.
 
حکومەتی ئێران تاوەکو ئێستا وەڵامی خێزانی کوژراوانی ئەو رووداوەی نەداوەتەوە کە بە کوژراوانی هەینیی خوێناوی ناسراون، بەڵام بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی بەلووچستان و هەروەها گرووپی جەیشولعەدل، بەردەوام داوای وەڵامدانەوەی حکومەت دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لە کەشتییە ئێرانییەکان. وێنە: سێنتکۆم

سێنتکۆم: دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانییمان لە نزیک تەنگەی هورمز پەکخست

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە دەریای عوممان پەکخستووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا رێگرییان لە زیاتر لە 70 کەشتی کردووە کە بڕی 13 ملیار دۆلار نەوتی ئێرانییان هەڵگرتووە.