رووداو دیجیتاڵ
موحسین دوودانگە، سەرۆکی شارەوانیی 9ـی تاران رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا زیان بە 103 یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانیی سنووری شارەوانییەکەیان کەوتووە.
دوودانگە بێ ئاماژەدان بە ئامانجی هێرشەکان و زیانە ئەمنییەکان، گوتی: لەم هێرشانەدا هاووڵاتییەک کوژراوە و 14 کەسیش بریندار بوون.
سنووری شارەوانیی 9 کەوتووەتە رۆژئاوای پایتەختی ئێران و زۆربەی ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی تاران لەوێ هەڵکەوتوون.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئەرتەش، فەرماندەیی هەوافەزای سوپای پاسداران و دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران لە گرنگترین ناوەندە ئەمنییەکانی رۆژئاوای تارانن.
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، زۆرترین هێرش کراوەتە سەر رۆژئاوای تاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ