حکومەتی ئێران: تاوەکو ئێستا 206 ژن و منداڵ کوژراون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بەهۆی شەڕەوە تاوەکو ئێستا 206 ژن و منداڵ کوژراون، بچووکترین کەسیش کە کوژراوە کچێکی تەمەن 8 مانگانەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی ئاداری 2026، فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە تاران ئامارێکی نوێی زیانەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا 206 ژن و منداڵ لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران کوژراون.
 
فاتمە مهاجرانی دەڵێت، "193 کەس لەوانەی لە بۆردوومانەکاندا کوژراون، تەمەنیان لە خوارووی 18 ساڵانە. بچووکترین کەس کە کوژراوە کچێکی تەمەن 8 مانگە و بچووکترین برینداریش کچێکی تەمەن 4 مانگە."
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل 11 کارمەندی کەرتی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هێرش کراوەتە سەر 52 ناوەندی تەندروستی، 29 دەرمانخانە و 19 بنکەی فریاکەوتن.
 
بە گوتەی فاتمە مهاجرانی، 16 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئامبولانس)-یش کراونەتە ئامانج. چوار ئامبولانس و هیلیکۆپتەرێکی فریاکەوتنیش بەر بۆردوومانەکان کەوتوون و بە تەواوی تێکشکاون و لەنێوچوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمێک لە ئێران

لە پارێزگایەکی ئێران 9 یاریزان لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژران

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، 9 وەرزشڤانی لاوی ئەو پارێزگایە کوژراون