سوپای پاسداران: دوو درۆنمان لە دوو پارێزگا خستنە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، خستنەخوارەوەی دوو درۆنی لە دوو پارێزگا راگەیاند و دەڵێت: "درۆنی ئیسرائیلین و لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە."
 
بەپێی راگەیێندراوی پەیوەندیی گشتیی سوپای پاسداران: "درۆنێکی جۆری هیرۆن تی بی لەنزیک تاران لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران خراوەتەوە خوارەوە".
 
سوپای پاسداران هەر ئەمڕۆ رایگەیاند: "درۆنێکی دیکەی هەمان جۆر لە پارێزگای مەرکەزی خراوەتە خوارەوە  و تێکشکێنراوە، توانیمان درۆنەکە دەستنیشان بکەین و بیخەینەخوارەوە.''
 
هێشتا نە ئەمریکا نە ئیسرائیل هیچیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 
سەرەڕای بۆردوومانی چڕ لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، رۆژی سێشەممە 10-06-2026 لە یازدەم رۆژی جەنگەکەدا، جۆرێک لە هێوربوونەوەی نێوخۆیی لە ئێران هەیە و بۆردوومانێکی ئەوتۆ تۆمارنەکراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە ئەم هەفتەیە جەنگەکە کۆتایی بێ و دەڵێت "بەمزووانە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمێک لە ئێران

لە پارێزگایەکی ئێران 9 یاریزان لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژران

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، 9 وەرزشڤانی لاوی ئەو پارێزگایە کوژراون