رووداو - تاران
پێشانگەی نێودەوڵەتی تاران بۆ بەرهەمەکانی وڵاتی هیندستان دووەم رۆژی کارەکانی بەڕێکرد.
لە دووەم رۆژی پێشانگاکەدا، 50 گرێبەست لەنێوان کۆمپانیا و بازرگانان ئەنجامدرا، کە 10 گرێبەستیان لەلایەن بازرگان و کۆمپانیاکانی باشووری کوردستان واژۆکران.
26 كۆمپانیا و 40 بازرگانی باشووری كوردستان میوانی پێشانگەكهن. ئەوان لەگەڵ کۆمپانیا و باڵیۆزی هیندستان رێککەوتوون، لەمەودوا بەشداری لە کارە بازرگانییەکانی یەکدیدا بکەن.
هیندستان بازاڕێكی باشی له بواری كهرتی كشتوكاڵیدا ههیه، ئێرانیش له بواری سووتهمهنی و بهتایبهت گاز و نهوت بازاڕێكی باشه بۆ هیندستان، تاوەکو دێت ئاڵوگۆڕی بازرگانییهكانی نێوانیشان فراوانتر دهبێت.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ