رووداو- هەولێر
ریزبەندیی نوێی توانا سەربازییەکانی وڵاتان بڵاوکرایەوە و ئەمریکا لە پێشەنگدا ماوەتەوە. رووسیا، چین، هیندستان و فەرەنساش پلەکانی دووەم تاوەکو پێنجەمیان گرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ناسراوی گلۆبەڵ فایەر پاوەر، ئەمریکا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 329 ملیۆن کەسە و خاوەنی دوو ملیۆن و 141 هەزار سەرباز، 13 هەزار و 398 فڕۆکە، شەش هەزار و 287 تانک، 415 کەشتیی جەنگی و ژێردەریاییە.
ئەوەی کە پەیوەندی بە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەوە هەیە، عێراق لە پلەی 53 دایە، تورکیا لە پلەی نۆیەم، ئێران لە پلەی 14، سعودیە لە پلەی 25 و سووریا لە پلەی 50یەم دێن.
بەگوێرەی گلۆبەڵ فایەر پاوەر، توانا سەربازییەکانی عێراق لە ساڵی 2019دا بەم جۆرەن:
-165 هەزار سەرباز
-327 فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی
-309 تانک
لە وڵاتانی ناوچەکەدا، تورکیای ئەندامی ناتۆ لە بواری سەربازییەوە بەهێزترینە، بە جۆرێک خاوەنی 735 هەزار سەرباز، 3200 تانک،1067 فڕۆکە و هەلیکۆپتەر جەنگی، 12 ژێردەریاییە.
گلۆباڵ فایەرپاوەر بە داتا روونیکردووەتەوە توانا سەربازییەکانی ئێران دابەزیوون و ئێستا ئەو وڵاتە خاوەنی 837 هەزار سەرباز، 509 فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی، 1634 تانک و 34 ژێردەریاییە.
سووریاش کە زیاتر لە هەشت ساڵە شەڕی تێدایە، لە پلەی 50 یەمی وڵاتان لە بواری سەربازییەوە دێت و خاوەنی 142 هەزار سەرباز،457 فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و زیاتر لە پێنج هەزار تانکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ