رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، "دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئاژاوەچییەکان دا دەگرین و لەم رێگەیەوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی شەڕ دەکەینەوە."
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە راگەیێندراوێکدا جەختی کردووەتەوە، "ئەم سزایە بەسەر هەموو دەستگیرکراوەکاندا دەسەپێندرێت و چاوپۆشی لە کەسیان ناکرێت."
تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی دەستگیرکراوان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام تەنیا لەم هەفتەیەدا سوپا، پۆلیس و داواکاری گشتی دەستگیرکردنی زیاتر لە 120 کەسیان راگەیاندووە، کە زۆرینەیان لە پارێزگاکانی تاران و کرمانن.
لە خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەکانی دوای 28-12-2025، جگە لە ئاماری دژبەیەک لەسەر کوژراوان، ئامارێکی نزیک لە دەستگیرکراوەکانیش لەبەردەست نییە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاندبوو؛ بە بڕیاری دادگە لێپرسینەوە لە 10 هەزار و 538 کەس کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ