لە مازەندەرانی باکووری ئێران هێرشکرایە سەر بنکەیەکی ئاسمانی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێرش کرایە  سەر ناوچەی ''سەفی ئاباد''ـی بێهشەهری باکووری ئێران. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە هێرشەکەدا رادارێکی بنکەی ئاسمانیی پاسەوانی سنووری سوپای پاسداران بۆردوومان کراوە.
 
کاژێر 05:30 خولەکی بەرەباینی ئەمڕۆ هەینی 13-03-2026، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشکرایە سەر ناوچەی ''سەفی ئاباد''ـی بێهشەهری پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێران.
 
هێرشەکە بۆ سەر رادارێکی بنکەی ئاسمانیی پاسەوانی سنووری سوپای پاسداران کراوە و بەگوێرەی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی کە بڵاو کراونەتەوە، دووکەڵێکی چڕ لە بنکەکە بەرز دەبێتەوە.
 
ئەوە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو بنکە ئاسمانییەی سوپای پاسداران لە سەفی ئاباد.
 
ناوچەی سەفی ئابادی مازەندەران کەوتووەتە باشووری شاری بێهشەهر و  هاوسنوورە لەگەڵ دەریای قەزوێن (خەزەر).
 
 تاوەکو ئێستا زیانەکانی هێرشەکەی سەر ئەو بنکە ئاسمانییە نازانرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی تاران. وێنە: AFP

24 کاژێری جەنگ؛ تاران بە چڕی بۆردوومان کرا

لە 24 کاژێری رابردوودا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پێچەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تاران و چەندین پارێزگای دیکەی ئێران بەردەوام بوون. هەروەها کوژرانی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازیش پشتڕاستکرایەوە.