ئێران: کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بۆ هەمیشە لەدەستی ئێمەدا دەمێنێتەوە

دوێنێ کاژێر 07:00
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی 40 رۆژەی رابردوودا "سەرکەوتنی گەورە"یان بەدەستهێناوە و پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی وڵاتەکەی "شکستیان هێناوە". دەشڵێت، "کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بۆ هەتاهەتایە لەژێر دەستی ئێراندا دەمێنێتەوە."
 
شەوی یەکشەممە، رەزا تەلایی نێک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران لەنێو گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی حکومەت لە گۆڕەپانی "هێرەوی" لە تاران گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "لە جەنگی ئەم دواییەدا بە پاڵپشتیی بەرەی موقاوەمە حەوت سەرکەوتنی گەورەمان تۆمار کردووە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئەو خاڵانەی وەک "سەرکەوتنی ئێران و شکستی دوژمن" لە جەنگەکەدا پۆلێن کرد و رایگەیاند:
 
شکستی دوژمن لە تێپەڕاندنی هێزی سەربازیی ئێران.
 
شکستی هەوڵەکان بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی.
 
پاراستنی خاکی ئێران و شکستی پلانی پارچەپارچەکردن.
 
سەرنەگرتنی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ئاژاوەی ناوخۆیی.
 
شکستی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی ئێران.
 
بەهێزبوونی یەکگرتوویی نیشتمانی و شکستی دووبەرەکی.
 
شکستپێهێنانی هەر دەستوەردانێک لە تەنگەی هورمز.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە سێ ئامانجی دیکەیان ماوە و لە مەیدانی جەنگ یان دیپلۆماسیدا تەواویان دەکەن، ئەوانیش، "سزادانی دەستدرێژیکاران، وەرگرتنی قەرەبووی زیانەکان و بنبڕکردنی هەڕەشەکان بۆ هێنانەدیی ئاسایشی بەردەوام."
 
لە کۆتایی قسەکانیدا، تەلایی نێک باسی لەوە کرد کە لەم جەنگەدا زیانی گەورەیان بە هێزی ئاسمانیی بەرامبەر گەیاندووە و گوتی، "پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانیان لە ئاسمان راوکران و بەشێکی زۆریشیان لەناو بنکە سەربازییەکانیاندا لەسەر زەوی تێکشکێندران."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر تاران

گوتەبێژی حکومەتی ئێران: لە جەنگی ئەم دواییەدا 270 ملیار دۆلار زیانمان بەرکەوتووە

گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، قەبارەی ئەو زیانانەی لە جەنگی ئەم دواییەدا بەر ئێران کەوتوون، زیاتر لە 270 ملیار دۆلارە. ئاماژە بەوەش دەکات، تیمی دانوستاندنکاری وڵاتەکەی کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبووی جەنگ دەکات