وەزیری پەروەردەی ئێران: بەهۆی جەنگەوە 210 مامۆستا و قوتابی گیانیان لە دەستداوە

14-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری پەروەردەی ئێران نوێترین ئاماری قوربانیانی نێو ناوەندەکانی خوێندنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 210 قوتابی و مامۆستا گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی هەینی 13-3-2026 عەلی رەزا کازمی، وەزیری پەروەردەی ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "ژمارەی ئەو قوتابی و مامۆستایانەی کە شەهید بوون گەیشتووەتە 210 کەس."
 
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو ئێستا 160 قوتابی و مامۆستای دیکە لە ئەنجامی رووداوەکاندا بریندار بوون و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
 
لە یەکەم رۆژی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا هێرش کرایە سەر قوتابخانەی شەجەرە تەیبە شاری مینابی سەر بە پارێزگای هورمزگانی ئێران. بەرپرسانی ئێران دەڵێن، لەو هێرشەدا لانیکەم 175 کەس کوژراون کە زۆربەیان منداڵ بوون.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کە زانیارییەکانی لە بەرپرسانی ئەمریکا و کەسانی ئاگادار لە لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکە وەرگرتووە، هێرشەکەی سەر قوتابخانەی "شەجەرە تەیبە" بەهۆی هەڵەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاوە بووە لە دیاریکردنی ئامانجەکەدا.
 
لێکۆڵینەوەکە هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام دەرکەوتووە ئەفسەرانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئامانجەکەیان بە پشتبەستن بە زانیاریی کۆنی ئاژانسی هەواڵگریی بەرگری داڕشتووە، ئەو قوتابخانەیەی هێرشەکەی کرایەسەر، لە شاری میناب بووە و لە تەنیشت باڵەخانەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیەک بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت و هێزێکی سوپای پاسداران لەنزیکیەتی. وێنەکە ساڵی 2024ە و بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکە دانراوە: NurPhoto/Getty Images

راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی: دان بە خۆماندا ناگرین و گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا کۆتایی پێدەهێنین

موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێ، "گەمارۆی دەریایی ئەمریکا وەک هەڵگیرسانی شەڕ دەبینین و لەمە زیاتر دان بە خۆماندا ناگرین." ئاماژە بەوەش دەکات، "ئامۆژگاریم بۆ سوپای ئەمریکا ئەوەیە کە پێش ئەوەی دەریای عومان ببێتە گۆڕستان بۆ کەشتییە جەنگییەکانتان، خۆتان پاشەکشە بکەن."