وەزارەتی دەرەوەی ئێران: مافی خۆمانە بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو بکەینە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەلی زەڵمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وڵاتەکەی "پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە" و تاران مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆی، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج.
 
ئیسماعیل باقایی لە هەڤپەیڤینێکدا باسی لەوە کرد، هێرشەکان بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەتایبەتی بڕگەی 4 لە مادەی 2، کە بەکارهێنانی نایاسایی هێز قەدەخە دەکات.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هێرشانەی بە "گورزێکی کوشندە" بۆ سەر سیستمی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوبرد کە "بڕبڕەی پشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
 
سەبارەت بە وەڵامدانەوەکانی تاران، ئیسماعیل باقایی رایگەیاند: "ئەوەی ئێمە دەیکەین جێبەجێکردنی مافی بنەڕەتیی بەرگریکردنە لە خۆمان، کە لە مادەی 51ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانی پێدانراوە. ئێمە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەندین بە پاراستنی گەلەکەمان، سەروەریی وڵاتەکەمان و یەکپارچەیی خاکەکەمان لە بەرامبەر ئەم کارە دووژمنکارانە قێزەونانەدا."
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو گوتی: "پێشتر چەندین جار هۆشداریمان دابووە وڵاتانی دراوسێ کە 'تکایە رێگە مەدەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاکەکەتان بۆ ئەنجامدانی ئەم دووژمنکارییە سەربازییە بەکاربهێنێت'."
 
ئیسماعیل باقایی ئاماژەی بەوەش کرد، "بەداخەوە ئەو وڵاتانە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانی رێگری لە ئەمریکا بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئێران، بۆیە ئێرانیش هەموو مافێکی یاسایی هەیە بەرگری لە خۆی بکات و ئەو بنکە و کەرەستە سەربازییانەی ئەمریکا بکاتە ئامانج کە لە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هێزە چەکدارەکانی ئێران: وڵاتانی ئیسلامی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکبگرن

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا یەکبگرن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکنی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانیانەوە لەکار خراوە.