رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی پارێزگای کرمان لە ئێران رایگەیاند، سێ ناوچەی جیاواز لە سنووری پارێزگاکە لەلایەن "دووژمنانەوە" مووشەکباران کراون، هێزە ئەمنی و فریاگوزارییەکان لەو شوێنانە جێگیربوون.
رەحمان جەلالی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرمان و جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئاسایش، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 14-3-2026 وردەکاریی هێرشەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان، بەیانیی ئەمڕۆ سێ خاڵ لە پارێزگای کرمان بەر مووشەک کەوتوون."
گوتەبێژی ئەنجوومەنی تەناهیی کرمان دەڵێت شوێنەکان بەمشێوەیە بوون:
- دوو شوێنی سڤیلنشین لە سیرجان.
- شوێنێک لە رەفسەنجان
رەحمان جەلالی دەڵێت: "دەستبەجێ دوای هێرشەکان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنەکان و ئاگری ناوچەکانیان کۆنترۆڵ کردووە، ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و دەزگە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی دۆخەکەن، دوای لێکۆڵینەوەی وردیش قەبارەی زیانەکان رادەگەیێنین."
بەرپرسەکەی کرمان داوای لە خەڵک کرد تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیارییەکان وەربگرن و دووربکەونەوە لە هەر دەنگۆیەک کە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاودەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ