میدیای ئێران: درۆنێکی ئەمریکی لە بەندەرعەباس خرایە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران بڵاوی کردەوە لە ئاسمانی بەندەرعەباسی پارێزگای هورمزگان، درۆنێکی ئەمریکی ''سەرکەوتووانە'' تێکشکێنراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، میدیای ئێران تێکشکاندنی درۆنێکی ئەمریکی پشتڕاست کردەوە لە ئەنجامی کارابوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە، لە بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگان لە رۆژئاوای ئێران خراوەتە خوارەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، درۆنەکە لە جۆری MQ9ـی ئەمریکییە یەکێکە لە پێشکەوتووترین درۆنەکان و  لەلایەن کۆمپانیای '' Reaper'' دروستکراوە.
 
MQ9 توانای فڕینی 27 کاژێری بەبێ وەستان هەیە و جیا لە هێرشبردن، دەتوانێت زانیاریی ورد کۆ بکاتەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سوپای ئێران، لە سەرەتای جەنگەوە، 111 درۆنی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تێکشکێنراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران

هێزە چەکدارەکانی ئێران: وڵاتانی ئیسلامی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکبگرن

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا یەکبگرن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکنی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانیانەوە لەکار خراوە.