لە ئەنجامی هێرشێک لە ئیسفەهان زیاتر لە 15 کەس کوژران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر شارۆچکەی پیشەسازیی (جی) لە ئیسفەهان و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 کەس کوژراون.
 
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، میدیای ئێران رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی فێنککەرەوە و گەرمکەرەوە و لە کاتی هێرشەکەدا، ژمارەیەک کرێکار لەنێو کارگەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون، بەو هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی زیاتر لە 15 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە پشتڕاست کراوەتەوە.
 
ئەمڕۆ شاری ئیسفەهان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە چڕی بۆردوومانکرا. لەوانەش، بنکەی سەرەکیی سوپای پاسداران لە شاهین شەهری ئیسفەهان، بنکەی هێزی ئاسمانی و هەروەها بنکەی سەربازیی ئیسفەهان.
شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ناوچەکەدا چووەتە قۆناخێکی نوێوە و هێرشەکان لەلایەن هەردوولاوە بەردەوامە و هەر دوولا یەکدی بە تێکدانی سەقامگیریی لە ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە