رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی 15 رۆژ بەسەر "جەنگی سەپێندراو" و بوونی کێشە لە کەرتەکانی گواستنەوە و پەیوەندی، بەڵام حکومەتەکەی رێگەی نەداوە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بوەستن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" بڵاویکردەوە، "بە هەوڵی هاوکارانمان لە حکومەت، رێگریمان کردووە لەوەی جەنگ ببێتە هۆی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاونیشتمانییان."
سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی، "بە هاوکاریی گەلی ئێران ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین و هەموو ئەو شوێنانەی وێرانکراون، باشتر لە جاران ئاوەدانیان دەکەینەوە."
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراندا، دوایین دۆخی وڵات و لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی خۆڕاگری و هاوپشتیی بێوێنەی گەلی ئێران لە پشتیوانیکردنی دەوڵەت و کۆماری ئیسلامی کرا لە بەرامبەر هێرشەکاندا.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی جیاوازی لەگەڵ وەزیرانی پیشەسازی و کانزاکان و بازرگانی، هەروەها وەزیری کشتوکاڵدا کرد. لە کۆبوونەوەکاندا بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پزیشکیان کرا بۆ وەزارەتە ستراتیجییەکان و تاوتوێی دۆخی خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی ئەو دوو وەزارەتە لەژێر دۆخی جەنگدا کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ