میدیای ئێران: 33 کەسمان بە تۆمەتی هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی ئێران لە شارەکانی تاران و هەمەدان چەند کەسێکیان بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە.
 
میدیای ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026 لە شاری تاران 25 کەس لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئیتڵاعاتی سوپا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل گیراون.
 
هەروەها سوپای هەمەدانیش رایگەیاند، 8 کەسیان لە شاری هەمەدان لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای هەمەدانەوە گیراون کە چەکی گەرم و تەقەمەنییان پێبووە.
 
لە زۆربەی شەقامەکانی شارەکانی ئێران بازگەکانی پشکنین لەلایەن سوپا و بەسیج و پۆلیسەوە دانراون. ئێران دەڵێت، ئەم بازگانە بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک و "ناسینەوەی ئەو کەسانە دانراون کە سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی باڵەخانەیەک لە ئێران کە دوای هێرشێکی ئەمریکا/ئیسرائیل تەختی زەوی بووە

مانگی سووری ئێران: لە هێرشەکاندا زیاتر لە 42 هەزار یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە

رێکخراوی مانگی سووری ئێران، نوێترین ئاماری زیانەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 42 هەزار یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە، کە تەنیا لە تاران 10 هەزار یەکەیان نیشتەجێبوونن