سوپای پاسداران بۆ ئەمریکا: سەرجەم ناوچە پیشەسازییەکانتان لە ناوچەکە چۆڵ بکەن

14-03-2026
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و داوا دەکات تەواوی بنکە و دامەزراوە پیشەسازییەکانیان لە ناوچەکەدا چۆڵ بکەن.
 
ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیێندراوێکدا، سوپای پاسداران داوا لە دانیشتووانی دەوروبەری ئەو کارگە پیشەسازییانە دەکات کە ئەمریکا پشکی تێیاندا هەیە، بە زووترین کات ناوچەکان چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە هەر زیانێکی گیانی.
 
سوپای پاسداران ئەم هەڕەشەیەی پاش ئەوە دەکات کە لە 48 کاژێری رابردوودا کارگە مەدەنییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "لەو هێرشانەدا ژمارەیەک کرێکار کە خەریکی کارکردن بوون، لە کاتێکدا بە رۆژوو بوون، گیانیان لەدەستداوە."
 
سوپای پاسداران دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوەیان وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر کەرتی بەرهەمهێنانی وڵاتەکەیان.
 
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 15یەمین رۆژدایە و هێرشەکان بەردەوامن. هەردوولا یەکدی بە تێکدانی سەقامگیری ئابووری و ئاسایشی ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەکی بۆردوومانکراو لە ئێران.

مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 125 هەزار یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 125 هەزار و 630 یەکەی سڤیل لە سەرتاسەری وڵات زیانیان بەرکەوتووە، کە 100 هەزار یەکەیان خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونن.