ئێران
مووشەکێکی ئێرانی لە ناوچەی شۆهام لە نزیک تەل ئەڤیڤ لە نێوەڕاستی ئیسرائیل کەوتووەتەخوارەوە. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دەڵێ، ئاسمان بەڕووی مووشەکە ''زەبەلاحەکان''ـی ئێراندا کراوەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رێژەی پێکانی مووشەکەکانیان دوو هێندە زیادی کردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران پەیامێکی هەڕەشەئامێزی لە ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە 48 کاژێری رابردوودا، رێژەی پێکانی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ''دوو هێندە'' زیادیکردووە.
مەجید موسەوی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''ئامێزی ئاسمان بەڕووی مووشەکە زەبەلاحەکانی ئێراندا کراوەتەوە و سزادانی دەستدرێژیکاران بەردەوامە.''
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران پێدەنێتە 15ـیەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئێران دەڵێ:" بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکرێنە ئامانج، جگە لە بەئامانجکردنی راستەوخۆی ئیسرائیل بە مووشەک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ