قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران: ئەمریکا بە درۆنی کۆپیکراوی شاهید هێرش دەکاتە سەر وڵاتان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، "دووژمنانی ئێران" درۆنی (شاهید 136)ی ئێرانییان کۆپی کردووە و لەژێر ناوی (لوکاس) بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە بەکاریدەهێنن، ئەوەش بە مەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دراوسێکانی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی ئاداری 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوە کرد، دووژمن لە مەیدانی جەنگی سەربازی و دروستکردنی هاوپەیمانێتیی سیاسی دژ بە ئێران شکستی هێناوە، بۆیە ئێستا پەنای بۆ "فێڵ و تەڵەکە" بردووە.
 
زولفەقاری گوتی، "دوژمن بە پلانێکی شەیتانی، درۆنی شاهید 136ی ئێرانی کۆپی کردووە و ناوی ناوە (درۆنی لوکاس)؛ بەو درۆنانە هێرش دەکەنە سەر ئامانجە ناڕەواکان لە وڵاتانی ناوچەکە، ئامانجیشیان لەمە تەنیا دروستکردنی بێ متمانەیی و تۆمەتبارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
 
گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەوڵانە بۆ نانەوەی فیتنە و دووبەرەکییە لە نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ، تاوەکو "کردەوە بەرگرییە شەرعییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران" لەکەدار بکەن.
 
سەبارەت بە ستراتیژیی هێرشەکانی وڵاتەکەی، زولفەقاری رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی وەک چەندین جار رایگەیاندووە، تەنیا هێرش دەکاتە سەر ناوەند و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی؛ هەر شوێنێکیش بکەینە ئامانج، بە ڕاگەیەندراوی فەرمی بەرپرسیارێتییەکەی دەگرینە ئەستۆ و وەڵامدەرەوەی لێکەوتەکانی دەبین."
 
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران داوای لە حکومەت و گەلانی ناوچەکە کرد "هۆشیارانە" مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە جووڵە "فێڵبازانە" بکەن و گوتی، "پێویستە متمانەمان بە یەکدی هەبێت و بە پاراستنی یەکڕیزی و هاوکاری، دوژمنی دەستدرێژکار لەم بەدکاریانە پەشیمان بکەینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عێراقچی مەرجی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات

عەباس عێراقچی دەڵێ، دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی جێگیرە و ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردنەوە کە باس لە باشنەبوونی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن و جەختی کردەوە کە دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵیدایە.