ئیسرائیل: ئەو فڕۆکەیەی لەلایەن عەلی خامنەییەوە بەکاردەهێندرا، تێکشکێندرا

16-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، فڕۆکەیەکی تایبەتی عەلی خامنەیی لە تاران تێکشکێندراوە.

رۆژی دووشەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تاران، ئەو فڕۆکەیەی تێکشکاندووە کە لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەکارهێندراوە.
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ئەو فڕۆکەیە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێران و کەسایەتییە سەربازییەکانیشەوە بۆ گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، و هەروەها بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان بەکاردەهێندرا.
 
فڕۆکەخانەی میهرئاباد یەکێکە لە کۆنترین فڕۆکەخانەکانی تاران و ئێستا زیاتر بۆ گەشتە نێوخۆیی و ناوچەییەکان تەرخان دەکرێت.
 
تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران تێکشاندنی فڕۆکەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و هیچ لێدوانێکیان لەسەر بانگەشەکەی ئیسرائیل نەداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەکی بۆردوومانکراو لە ئێران.

مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 125 هەزار یەکەی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 125 هەزار و 630 یەکەی سڤیل لە سەرتاسەری وڵات زیانیان بەرکەوتووە، کە 100 هەزار یەکەیان خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونن.