وەزیری کاری ئێران: ساڵی داهاتوو کەمترین مووچەی کرێکاران دەبێتە 16 ملیۆن تمەن

16-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی هەتاوی (1405)، کەمترین مووچەی کرێکاران 60% زیاد دەکرێت، بەمەش کۆی گشتیی کەمترین مووچە لە 10 ملیۆن تمەنەوە بۆ 16 ملیۆن تمەن زیاد دەکرێت.
 
ئەحمەد مەیدەری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران، رایگەیاند، ئەمساڵ کرێکاران و خاوەنکارەکان زۆر زووتر لە ساڵانی رابردوو گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. گوتیشی، "دەزانین بەهۆی ئاستی بەرزی هەڵاوسانەوە، تەنانەت ئەم زیادکردنەی 60%یش ناتوانێت سەرجەم تێچووەکانی بژێوی ژیان دابین بکات، چونکە رێژەی هەڵاوسانی ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو زیاتر بووە."
 
وەزیری کاری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە بڕیاردراوە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوودا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە بڕی مووچەدا بکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بارودۆخی ئابووریی وڵاتدا بگونجێندرێت.
 
ئەم بڕیارەی وەزارەتی کار لە کاتی قەیرانێکی بێوێنەی سیاسی و سەربازیدا دێت، کە ئێران تێیکەوتووە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانە سەربازی و وزەییەکانی ئێران لە تاران، ئەسفەهان و دوورگەی خارگ، زیانی گەورەیان بە توانای هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
 
هەروەها بەهۆی جەنگەکە و داخستنی تەنگەی هورمز لەلایەن تارانەوە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دراوی بیانی زۆر دابەزیوە، ئەمەش وایکردووە هەڵاوسان لە بازاڕەکاندا کۆنترۆڵ نەکرێت.
 
ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای تووندتریان بەسەر کەرتی بانکی و گواستنەوەی ئێرانیدا سەپاندووە، ئەمەش وایکردووە حکومەتی تاران بۆ رێگریکردن لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان، پەنا بۆ زیادکردنی مووچە ببات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: شکۆی ئەمریکامان لە ناوچەکەدا شکاند

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بڕیاری تاران بۆ دووبارە داخستنی تەنگەی هورمز "ئەنجامێکی راستەوخۆی رەفتارەکانی ئەمریکایە،" وڵاتەکەشی بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی ئەو رێڕەوە ئاوییە "بەگوێرەی پێویستییەکانی خۆی."