رووداو دیجیتاڵ
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پەیامێکی تووند ئاراستەی نەیارانی وڵاتەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت، تاران لە بەرامبەر هیچ گوشار و هێرشێکدا کۆڵ نادات.
قالیباف دەڵێت، ئێران بە پشتبەستن بە "هێزی خودایی"، بەرگری لە سەروەریی خۆی دەکات و دەڵێت "ئێران سووریا نییە تاوەکو سەرۆکەکەی وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، هەروەها ڤەنزوێلاش نییە تەسلیمی هێز و گوشارەکان ببێت."
قالیباف جەختی لەوە کردەوە، ئێران لەڕووی هێز و ورەوە پشت ئەستوورە و گوتی: "وڵاتێک پشتی بە یارمەتی و پشتیوانی خودا قایم بێت، ناتوانرێت تێکبشکێندرێت". هەروەها دەڵێت: "پێویستە وا لە دووژمن بکەین لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئێران پەشیمان بێتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئارەزووی هێرشکردنە سەر خاکی ئێمەیان نەمێنێت."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "تاکە زامنی ئێمە بۆ ئەوەی دووژمن بۆ جاری سێیەم هێرشمان نەکاتەسەر ئەوەیە، کە لە دەستدرێژیکردنە سەر ئێران پەشیمانی بکەینەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تەنانەت حەز و بیری هێرشکردنە سەر ئێرانیش نەکاتەوە."
ئەمڕۆ 17 رۆژە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ