فریاکەوتنی خێرای تاران: لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە 500 کەس کوژراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای تاران نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ لە سنووری پارێزگای تاران رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس بریندار بوون و زیاتر لە 500 کەسیش کوژراون.
 
رۆژی دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای تاران رایگەیاند: "لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕەوە 503 کەس لە پارێزگای تاران شەهید بوون، هەروەها 5 هەزار و 700 کەسیش بریندار بوون."
 
تەوەکولی ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی فریاکەوتن لە ئامادەیی تەواودان و گوتی: "تیمەکانمان لە 259 خاڵی نێو شاری تاران و 330 خاڵی سنووری پارێزگاکە جێگیرکراون. لە کۆی گشتیی بریندارەکان، چوار هەزار و 700 کەسیان بۆ بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوێزراونەتەوە."
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تاران جەختی لەوەش کردەوە کە سەرەڕای ئەرکە نائاساییەکانیان لە کاتی هێرشەکاندا، تیمەکانیان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە رۆژانەییەکان و هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی نەخۆشی یان رووداوی ئاساییەوە پەیوەندییان پێوە دەکەن.
 
ئەم ئامارە لە کاتێکدایە، ناوچەکە لەنێو جەرگەی جەنگێکی گەورەدایە. جەنگەکە لە 28ی شوباتی 2026 بە هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سوپای پاسداران

سوپای پاسداران: ئەوکاتە شەڕ کۆتایی دێت دوژمن دان بە هێز و توانامان دابنێت

گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، ئەوان دەیانەوێ "سێبەری شەڕ" لەسەر وڵاتەکەیان نەمێنێت، بەڵام هۆشداریش دەدات لە هەر جۆرە کۆتاییەک بۆ شەڕ کە تێیدا "دەستپێشخەری" لای هێزی بەرامبەر بمێنێتەوە