رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران دەڵێت، بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکە دەکرێتەوە و گەشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و نێوەدەوڵەتییەکان دەستپێدەکەنەوە.
رۆژی شەممە، 18ی نیسانی 2026، رێکخراوی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئێران رایگەیاند، دوای رەزامەندیی لیژنەی هاوئاهەنگیی سەربازی و سڤیل و رێکخراوی فڕۆکەوانی، پێداچوونەوە بە ئاسایش و سەلامەتی لە بارودۆخی ئێستای وڵات، ئاسمانی نیوەی رۆژهەڵاتی وڵات بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ترانزێت و هەروەها گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتی وڵات کرایەوە."
هەرچەندە رێکخراوەکە ئاماژەی بە ناوی فرۆکەخانەکان نەکردووە، بەلام میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە ئەو فڕۆکەخانانەی کە کراونەتەوە بریتین لە، فڕۆکەخانەکانی مێهرئاباد، ئیمام خومەینی، مەشهەد، بیرجەند، گورگان و زاهیدان کراونەتەوە و چالاکییە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
رێکخراوەکە دەشڵێت؛ لە ئەمڕۆوە بەرە بەرە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی وڵاتەکە، بە پشتبەستن بە ئامادەیی تەکنیکی، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکان لە کەرتی سەربازی و مەدەنی وڵات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی 28ی شوبات بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل- ئەمریکا و ئێران، ئاسمانی ئێران بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکان داخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ