ئێران: باش دەزانین چۆن وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا بدەینەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران دەکات و هۆشداریش دەداتە ئەمریکا کە "لە ئەگەری بچووکترین هەڵەدا، باش دەزانین چۆن وەڵامیان بدەینەوە."
 
رۆژی دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکەی تاوتوێ کرد، لەوانە پرسی تەنگەی هورمز، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هێرشکردنە سەر کەشتییەکی کۆریای باشوور.
 
سەبارەت بە گرنگیی ستراتیژیی تەنگەی هورمز، ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند: "تەنگەی هورمز یەکێکە لە رێڕەوە ئاوییە گرنگەکان بۆ هەموو جیهان و ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە بۆ پاراستنی هاتووچۆی سەلامەت لەم رێڕەوەدا."
 
بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد، تاران و مەسقەت خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە و گوتی: "حکومەتی ئێران لە پەیوەندی و دانوستاندنی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنی عومانی بە ئامانجی دانانی مێکانیزمێکی هاوبەش؛ هەفتەی رابردووش دیدارێکی تەکنیکی لە مەسقەت بەڕێوەچوو."
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت ئیمارات کرد و داوای لێکردن ئاگاداری "پیلانی لایەنە دەرەکییەکان" بن.
 
بەقایی گوتی: "ئێمە دووژمنایەتیی هیچ کام لە وڵاتانی ناوچەکە ناکەین، بەڵام گلەیی زۆرمان هەیە لەو وڵاتانەی کە خاک و کەرەستەکانی خۆیان خستووەتە بەردەست لایەنە دەستدرێژیکارەکان. ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکەدا تەنیا لە رێگەی دروستکردنی متمانەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و میکانیزمێکی ئاسایشیی ناوخۆیی بەدی دێت."
 
سەبارەت بە بۆردوومانکردنی کەشتیی (Namu)ـی کۆریای باشوور لە 4ـی ئایاری 2026 لەتەنگەی هورمز ، بەقایی گوتی: "بۆ ئێمەش جێگەی پرسیارە کە ئەم رووداوە لەلایەن کام لایەنی ناوچەکەوە کراوە. لە سەرەتای رووداوەکەوە جەختمان کردووەتەوە کە بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم بابەتە دەکەین."
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر سەبارەت بە بۆردوومانکردنی کەشتییەکەی کۆریای باکوور گوتی: "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور چوار جار پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە." گوتیشی: "ئێمە پەیوەندییەکی دووقۆڵیی باشمان لەگەڵ کۆریای باشوور هەیە و لەبارەی ئاسایشی دەریاوانی هەمیشە راوێژمان پێکەوە کردووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی ئێران

فەرماندەی پۆلیسی ئێران: لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە 6,500 سیخوڕ دەستگیرکراون

ئەحمەدڕەزا رادان، فەرماندەی گشتیی پۆلیسی ئێران رایدەگەیێنێت ، لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 6,500 سیخوڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.