رووداو دیجیتاڵ
جێگری پاریزگاری لوڕستان دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شاری دروود بۆ 9 کەس بەرزبووەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، سەعید پوورعەلی، جێگری پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:" بەهۆی هێرشی سەر باڵەخانەیەک لە شاری دروود 9 کەس کوژراون کە هەموویان خەڵکی سڤیلن."
سەعید پوورعەلی گوتی: "لە هێرشەکەدا 74 کەس بریندار بوون سەرجەمیان خەڵکی سڤیلن لە شوێنی هێرشەکە نزک بوون."
سەعید پوورعەلی ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان خراپە و لە ژێر چاودێری چڕدان.
رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئادار ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جارێک هێرشیان کردە سەر لوڕستان.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل پێی ناوەتە 20ـەمین رۆژیەوە. جەنگەکە لە 28ـی شوباتی 2026ەوە دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە تێیدا چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژران.
لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران و گرووپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو دەستپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ