رووداو دیجیتاڵ
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویانە دوو درۆنی جۆری "هێرمس" لە ئاسمانی تاران تێکبشکێنن.
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوی ژمارەی 34یدا دەڵێت، کاژێر 21:00 و 21:30ی شەوی چوارشەممە 18-3-2026 ، دوو درۆنی دووژمن لە کاتی بەزاندنی ئاسمانی تاران لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشەوە تێکشکێنراون و خراونەتەخوارەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، بە هەژمارکردنی ئەم دوو درۆنە، ژمارەی ئەو درۆنانەی لە سەرەتای هێرشەکانی "ئەمریکا و ئیسرائیل"ـەوە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئەرتەش و سوپای پاسدارانەوە خراونەتە خوارەوە، گەیشتووەتە 123 درۆن.
ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەوتووانەی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران بەکاردەهێندرێن، "پێش ئەوەی بتوانن هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئەنجام بدەن"، لەلایەن تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەوە دەستنیشان دەکرێن و دەکرێنە ئامانج.
شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە هەفتەی سێیەمیدایە و پێی ناوەتە رۆژی 20ـەمەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ