ئێران: لە هێرشەکان دا 18 ئەندامی کادیری تەندروستی گیانیان لەدەستداوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی گشتیی رێکخراوی  پزیشکیی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ناوەندە پزیشکییەکان، زیاتر لە 18 کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە.
 
محەممەد رەئیسزادە، سەرۆکی گشتیی رێکخراوی نیزامی پزیشکیی ئێران، رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکە و ناوەندە تەندروستییەکان، ژمارەی قوربانییانی کارمەندانی پزیشکی زیادیکردووە.
 
رەئیسزادە ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی زیاتر لە 18 کارمەندی تەندروستی لەو هێرشانەدا تۆمار کراوە.
 
ئەم لێدوانەی بەرپرسە باڵاکەی کەرتی پزیشکیی ئێران لە کاتێکدایە، بەهۆی توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و نەخۆشخانەکان رووبەڕووی مەترسیی هێرش بوونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئێران

قایمقامی ئەنزەلی: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ و کەشتیوانی

لە کاژێر 21:00ی شەوی چوارشەممە هێرشێکی بەرفراوان کرایە سەر چەند ناوچەیەکی باکووری ئێران بەتایبەت پارێزگای گیلان. قایمقامی شاری ئەنزەلی لە باکووری ئێران رایگەیاند، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەر بینای بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ و رێکخراوی کەشتیوانیی شارەکە؛ دەشڵێت هێشتا قەبارەی زیانەکان دیار نییە.