چەند ناوچەیەکی تاران بۆردوومان کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە 24 کاژێری رابردوودا بۆردوومانی سەر چەند ناوچەیەکی تاران بەردەوام بوون، بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیش لە شارەکە کارا کراوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20-03-2026، هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ئامانجێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری تاران، تێهران پارس، پارچین و ئەزگەلی شارەکە.
 
بەگوێرەی میدیاکان لەگەڵ بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیکی بەهێز، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە تێهرانپارس، ئەزگەل، شەهری رەی و چەندین ناوچەی دیکەی تاران کارا کراوە.
 
هاوکات زۆنی 17ـی رۆژئاوای تاران بۆردوومان کراوە کە چەندین بنکەی سەربازی و ناوچەی پیشەسازی لێیە.
 
لە ئەمیرئابادی باکووری، یووسفئاباد و ناوەندی تارانیش دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. 
 
تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکانی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر تاران و دەوروبەری دیار نییە، بەڵام لە دیمەنەکاندا دەنگی تەقینەوەکان و سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەبیسترێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و فەرماندەی دێرینی سوپای پاسداران. وێنە: AFP

قالیباف؛ فەرماندەیەکی دێرینی سوپای پاسداران کە رێبەرایەتیی سیاسیی ئێران دەکات

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و فەرماندەی دێرینی سوپای پاسداران لە دوای کوژرانی سەرکردە باڵاکانی تاران، وەک یەکێک لە باڵاترین کەسایەتیی سیاسی و سەربازیی وڵاتەکە دەرکەوتووە.