رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران: فڕۆکەخانەی مێهرئاباد کرایەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، فڕۆکەخانەی مێهرئاباد کرایەوە و هەفتەی داهاتووش 10 فڕۆکەخانەی دیکە دەکرێنەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، "لە ئەمڕۆوە مۆڵەت بە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دراوە."
 
بەپێی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران، مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی، ورمێ، کرماشان، ئابادان، شیراز، کرمان، رەشت، یەزد، زاهیدان، گورگان و بیرجەند رۆژی  شەممەی داهاتوو واتە 25ی مانگ دەبێت.
 
رۆژی شەممە 18ی نیسانی 2026، رێکخراوی فڕۆکەوانیی سڤیلی ئێران رایگەیاند، دوای رەزامەندیی لیژنەی هاوئاهەنگیی سەربازی و سڤیل و رێکخراوی فڕۆکەوانی، پێداچوونەوە بە ئاسایش و سەلامەتی لە بارودۆخی ئێستای وڵات، ئاسمانی نیوەی رۆژهەڵاتی وڵات بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ترانزێت و هەروەها گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتی وڵات کرایەوە."
 
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ئەو فڕۆکەخانانەی کە کراونەتەوە بریتین لە، فڕۆکەخانەکانی مێهرئاباد، ئیمام خومەینی، مەشهەد، بیرجەند، گورگان و زاهیدان کراونەتەوە.
 
رۆژی 28ی شوبات بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل- ئەمریکا و ئێران، ئاسمانی ئێران بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکان داخرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک فرۆکەی ئێرانی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران: 95%ـی ژێرخانی فڕۆکەخانەکانمان سەلامەتن و تەنیا 20 فڕۆکە زیانیان بەرکەوتووە

سکرتێری ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی 40 رۆژەدا 20 فڕۆکەی سڤیلی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، 95%ـی ژێرخانی فڕۆکەخانەکان بە سەلامەتی ماونەتەوە.