رووداو دیجیتاڵ
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا سوپاسی زانایانی ئایینیی سوننەی پارێزگای هورمزگانی وڵاتەکەی دەکات بۆ دەربڕینی هاوخەمییان بەبۆنەی گیانلەدەستدانی باوکیەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی نیسانی 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی زانایانی سوننەی پارێزگای هورمزگانی کردووە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی زانایانی ئایینیی ئەهلی سوننەی پارێزگای هورمزگان دەکەم بۆ دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشییان بەبۆنەی شەهیدبوونی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە."
موجتەبا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سوپاسی "هەستی برایانە"ی ئەو مامۆستا ئایینییانەی کردووە بەرامبەر خۆی و رایگەیاندووە: "داواکارم لە خودای مەزن سەرکەوتووتان بکات لە خزمەتکردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام."
عەلی خامنەیی لە 28ی شوباتی 2026 و لە یەکەم رۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران کوژرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ